د. هێمن هەورامی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاوخەمیی خۆی گەیاندە د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانی
![](/media/13631/kurdistan_parliament_dhemn.jpg?center=0.4297872340425532,0.49044585987261147&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133132472640000000)
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزیان، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی خۆی گەیاندە د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانی بۆ کۆچی دوایی (ئەبوبەكر حوسێن ھەڵەبجەیی)، كه ده‌كاته باوكی بەڕێزیان و له‌ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه به خانه‌واده و كه‌سوكاره‌كه‌ى.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، وێڕای گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی خۆى بۆ لە دەستدانی باوكی، هیوای خواست ئه‌مه دواكۆست و ناخۆشیی خۆى و بنەماڵەکەیان بێت و خوای گه‌وره‌ش كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینى خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خۆیان و کەس و کار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.