Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی كۆماری هیند له‌ عێراق كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١١/٢، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ پراشانت پیسای، باڵیۆزی كۆماری هیند له‌ عێراق كرد.
له‌ دیدارێكی نێوانیاندا كه‌ سوبهاش كین، كونسوڵی گشتیی وڵاتی هیند له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوو، باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و هاوبه‌شیی كلتووری و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ئاین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان و ڕه‌نگاڵه‌یی و فره‌یی و یەكترقبووڵكردنی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هیندی و ئه‌و لێكچوونانه‌ كرا كه‌ خاڵی ھاوبەشی نێوان هه‌ردوو گه‌لن.
دواتر باسی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كان و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هیندستان كرا، به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕیی ئه‌زموون و شاره‌زایی له‌و بوار و سێكته‌رانه‌ی كه‌ سوودیان هه‌یه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ته‌كنه‌لۆژی، په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی تواناكان لەم ڕوانگانەوە.