د. ڕێواز فائق پێشوازیی له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئاشتی له واشنتۆن كرد
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/٧، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له سه‌رهه‌نگ حه‌مه سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئاشتی له واشنتۆن و شاندێكی یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا، باس له ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ، پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌ترسی و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، فره‌یی و پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی له چه‌ندین ڕووه‌وه بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو.
له به‌شێكی دیكەی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، باسی گرنگیی هه‌بوونی یاسای (یه‌كترقبووڵكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كلتووری ڕقلێبوونه‌وه)ى بۆ شاندی میوان كرد و داواشی لێ كردن كه وه‌كو په‌یمانگه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئاشتی له واشنتۆن، هاوكاریی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن له‌م بابه‌ته‌دا، به تایبه‌ت كه پسپۆڕی و شاره‌زایی په‌یمانگه‌كه له‌م بواره‌دایه.
هه‌ر له میانی گفتوگۆكاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئاشتی، پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی مێژووی كاره‌كانی په‌یمانگه‌كه و ئه‌و بوار و چالاكییانه خسته‌ڕوو كه له ڕابردوودا له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان داوه، كه دیارترینیان بریتیبوون له كاركردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان له بابه‌تی یاسای پێكهاته‌كان لە ساڵی ٢٠١٤، هه‌روه‌ها كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ده‌رباره‌ی پرسی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و چۆنیه‌تیی دانانی ئه‌م بابه‌ته له‌نێو پڕۆگرامه‌كانی خوێندندا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و سوودوه‌رگرتن له شاره‌زایی و ئه‌زموونی یه‌كتری له بواری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی.