د. ڕێواز فائق پێشوازیی له باڵیۆزی نوێی كوێت له عێراق كرد
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/٣٠، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له تاریق عه‌بدوڵڵا ئه‌لفه‌ره‌ج، باڵیۆزی نوێی كوێت له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا، باسی په‌یوه‌ندییه مێژوویی و كلتوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی دۆست كرا، هاوكات چه‌ند پرسێكی په‌رله‌مانی و ڕێژه‌ی به‌شداری و كۆتای ژنان، مافی پێكهاته‌كان و ڕێژه‌ی كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان گفتۆگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، به گرنگییه‌وه پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان، ئازادییه گشتییه‌كان و دیموكراسییه‌ت له هه‌رێمى كوردستان گه‌نگه‌شه كران.
لای خۆیه‌وه، تاریق عه‌بدوڵڵا ئه‌لفه‌ره‌ج، باڵیۆزی كوێت له عێراق، وێڕای خستنه‌ڕووی پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی شێوازی كاری په‌رله‌مانیی وڵاتی كوێت و ڕێژه‌ی به‌شداریی ژنان، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ بوونی ژنێك كه سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێك له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ده‌كات له هه‌رێمی كوردستاندا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسپی نێوانیان له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی كرده‌وه.