Skip to the content
Menu

د. ڕێواز فائق پێشوازیی له‌ باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد

دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/٣، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ڤێڵ ڤارجۆلا، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد.
له‌ دیدارێكی نێوانیاندا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی و دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ گشتی كرا، هاوكات چه‌ند بابه‌تێكی په‌رله‌مانی و دانیشتنه‌كانی وه‌رزی داهاتوو گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.