سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له نه‌قیبی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/٧، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی كورده، نه‌قیبی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا، كه ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سه‌رسپی، سه‌رۆكی دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌یبوو، چه‌ند ته‌وه‌ر و لایه‌نێكی گرنگی پیشه‌یی و گرفته‌كانی ئه‌ندازیاران و كاركردنیان له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا و مافه پیشەییەكانیان، باسیان لێوە كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، شاندی میوان پڕۆژه‌ی پێشنیازكراوی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستانیان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌ندازیاران (سه‌ندیكا و یه‌كێتیی ئه‌ندازیاران)یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
لای خۆیه‌وه د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ پڕۆژی یه‌كگرتنه‌وه‌كه، ئه‌ندازیارانی به توێژێكی گرنگ و كاریگه‌ر وه‌سف كرد له بنیادنان و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی وڵات. هاوكات پشتیوانیی خۆیشی بۆیان ده‌ربڕی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركه یاساییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به پاڵپشتیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌یه.