سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له ڕێكخراوی هاند ئۆف هێڵپ بۆ ھەماھەنگیی كۆمەڵایەتی كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/١٤، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ڕێكخراوی هاند ئۆف هێڵپ بۆ ھەماھەنگیی كۆمەڵایەتی كرد.
له دیدارێكدا باسی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ماف و ئازادییه‌كانیان كرا، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، كلتووری پێكه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه و ئاین و پێكهاته جیاوازه‌كان، یه‌كێكه له‌و شانازییانه‌ی كه به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت، له‌هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌كی عێراق، پێكهاته‌كان هه‌ست به مه‌ترسی بكه‌ن له‌سه‌ر ژیان و گیانیان، ئه‌وا بێ دوودڵی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌نگاڵه‌یی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه له كوردستاندا مێژووییه‌كی دێرین و دره‌وشاوه‌ی هه‌یه له ڕووی هاوبه‌شی كلتوورییه‌وه، هاوكات باسی ئه‌و یاسا گرنگانه‌ی كرد كه له په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌رچوون بۆ پاراستنی مافی پێكهاته‌كان، له‌وانه یاساى ژمارە (٥)ى ساڵى ٢٠١٥، یاساى پاراستنى مافى پێکهاتەکان لە هه‌رێمی کوردستان-عێراق، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به ڕێژه و كۆتای كورسیی پێكهاته‌كان و ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌و نه‌ته‌وه و ئاینه جیاوازانه كرد كه له په‌رله‌مانی كوردستاندا نوێنه‌ریان هه‌یه.
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و جوانییانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، سوپاسگوزاریی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ پێشوازیلێكردنیان و خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له میانی دیداره‌كه‌دا خرایه‌ڕوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وتركردنی ڕایه‌ڵه كلتووری و مرۆییه‌كان و به‌هێزكردنی گیانی لێبوورده‌یی كرده‌وه.