سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له شاندێكی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/٣، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به سه‌رۆكایه‌تیی ئەنده‌ریاس شیدەر، فرانسوا ئەلفۆنسی، ئەندامانی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا كرد.
لە سه‌ره‌تای دیدارەكەدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كورتەیەكی دەرباره‌ی مێژوو و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی، خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كورد له‌پێناو ئازادی، مافەكانی مرۆڤ و دیموكراسی بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو، هاوكات باسی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان و پاراستنی مافه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان كرد و پوختەیەكيشی له‌باره‌ی مێژووی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌ی فراكسیۆنه‌كان، ڕێژه‌ی كورسیی پێكهاته‌كان و كۆتای ژنان بۆ شاندی میوان باسكرد.
دواتر ئه‌ندامانی شانده‌كه به‌چەند پرسیارێك ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان، گفتوگۆكانیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد، پرسی گۆڕانكاریی كەش و ھەوا و ژینگەییش لەسەر ئاستی جیھان، بابەتێكی دیكەی گفتوگۆكان بوون، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی گرنگیی هه‌ریه‌ك له یاساكانی پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ژینگه و شوێنه‌واری بۆ شاندی میوان ڕوونكردەوە.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ پێشوازیلێكردنیان و هاوكات هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیشیان به‌سه‌ر كرده‌وه.