Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و جێگرانی و ئه‌ندامانى كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد

به‌ڕێزان.. سەرۆك و جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان..
بەبۆنەی سەركەوتنی (١٤)ھەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەدەستھێنانی متمانەی ئەندامانی كۆنگرە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەكەین، لە ڕێگەی بەڕێزیشتانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانتان دەکەین.
هیوادارین ئەم كۆنگرەیە وێستگەیەکی زۆرباش بووبێت بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆسازدانەوە بۆ ئەرکەکانی حزبایەتی و هاوکات ببێتە هەوێنی یەكڕیزی و تەباییی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان و پتەوتربوونی پەیوەندییەكانی نێوانیان بە ئاراستەی یەكگوتاری و ھاوھەڵوێستی لە پرسە چارەنووسسازەكاندا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم، ھەر سەركەوتوو و سەرفراز بن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان