لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای کار ئامادە دەکات
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای کار له هەریمى كوردستان-عێراق)، ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١١/٢١، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ماددە و بڕگەکانی هەردوو پڕۆژەیاساکە تاووتوێ كرا بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه له‌باره‌یەوه و دواتر ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت.