ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی شاره‌وانییه‌كانی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێم ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به كاروباری لێژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/٣٠، لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لێژنه و ئامه‌ده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر دواین ڕه‌شنووسی ڕاپۆرتی لێژنه‌كه، كه دوای سه‌ردانیكردنی مه‌یدانیی بۆ پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان گه‌ڵاڵه‌یان كردبوو و تێیدا كێشه و گرفته‌كانی شاره‌وانییه‌كان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ خراوه‌ته‌ڕوو، دوای خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه، ئه‌ندامان دواین سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر كۆی ڕاپۆرته‌كه خسته‌ڕوو و دواتر له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی لێژنه‌كه، ڕاپۆرته‌كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا بۆئه‌وه‌ی له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌ماندا به ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای ژماره ٧ی ساڵی ٢٠٢١، ئه‌وه‌ى كه تایبه‌ته به‌واده‌ی درێژكردنه‌وه‌ى داواكاریی هاووڵاتییان بۆ تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكانیان. یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى کە لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە، ئه‌ندامان سه‌رنجه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ماده و بڕگانه خسته‌ڕوو كه پێویستییان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه.