Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاپۆرتی سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانی تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ڕاپۆرتی سەردانه‌ مه‌یدانییه‌كانی لێژنەكە بۆ ئاسایشی گشتیی هەولێر و چاكسازییەكانی هەرێمى كوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١١/١٤، لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی گوڵستان سەعید، جێگری سەرۆكی لێژنه‌ و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنەكە، كۆبووه‌وە.
لە سه‌ره‌تای كۆبوونەوەكەدا، تاووتوێى ئەو نووسراو و سكاڵایانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكە كرابوون و وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه‌. پاشان تاووتوێی ڕاپۆرتی سەردانه‌ مه‌یدانییه‌كانی لێژنەكە بۆ ئاسایشی گشتیی هەولێر و چاكسازییەكانی هەرێم و خانە كۆمەڵایەتییەكان و دەزگا پەیوەندیدارەكانی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی كران.