Skip to the content
Menu

په‌یامى هاوخه‌میى د. ڕێواز فائق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى پارێزگاى دهۆك

به‌داخ و كه‌سه‌رێكى قووڵه‌وه‌ جارێكى دیكه‌ هه‌واڵى ته‌قینه‌وه‌ى سیسته‌مى غاز له‌ پارێزگایه‌كى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌مووانى ڕاچڵه‌كاند، وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵى خۆمان بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانییان، هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
له‌ هه‌مان كاتدا داوا له‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین به‌زووترین كات هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ڕووداوى هاوشێوه‌ و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێویست و كرده‌یی بۆ تووندوتۆڵكردنى مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تیى گشتى له‌م بواره‌دا، داواكارین له‌ خوداى گه‌وره‌ دانیشتووانى پارێزگاى دهۆكى ده‌لال و سه‌رجه‌م كوردستانیان بپارێزێت.
د.ڕێواز فائق حسێن
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق