په‌یامی هاوخه‌میی د. هێمن هه‌ورامی بۆ قوربانییانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك
![](/media/13631/kurdistan_parliament_dhemn.jpg?center=0.4297872340425532,0.49044585987261147&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133132472640000000)
به‌بیستنی ئه‌و ڕووداوە دڵتەزێنەی شەوی ڕابردووى دهۆک، كه بەهۆی تەقینەوەی سەمونخانە و باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەک كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان لەدەستدا و ٣٣ كه‌سیش برینداربوون، زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگبووین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردووان ده‌كه‌ین و لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبووانیش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارانی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه ده‌خوازین.
د. هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
٢٠٢٢/١١/٢٢