د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ۲۰۲۲/۱۱/۱٥ د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازی له د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ كرد.
له دیدارێكدا كه سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوون، باسی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و كوردستان، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێیی حكومه‌تی عێراق و تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وە كرا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرده‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ، و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، ھەروەھا زه‌مینه‌سازی بۆ لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ده‌ستپێشخه‌ری لێكنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، زاڵبوونی زمانی دیالۆگ به‌سه‌ر ڕوانگه جیاوازه‌كانی دیكه‌دا، له پێناو یه‌كڕیزی نیشتمانی و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌روه‌ری خاكی عێراق.