Skip to the content
Menu

سكرتێری په‌رله‌مان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌كات

ڕێزدار.. سەرۆک مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان..
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی (١٤) چواردەهەمین کۆنگرەی پارتەکەتان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سەرۆک، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و هەردوو جێگرانی سەرۆک و تێکڕای ئه‌ندامانى کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و سەرجەم کادیر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، ئومێدی بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
هیوادارین گرێدانی کۆنگرەی ئەمجارەی حزبه‌كه‌شتان ببێتە مایەی زیاتر بەرەوپێشچوونی کارەکانتان و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە کوردستان و هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو سەقامگیری و تەباییی سیاسی و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و بەدیهێنانی ئارامی و پتەوبوونی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان.
دووبارە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و هەمیشە شاد و سەرکەوتووبن.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٧ی ١١ی ٢٠٢٢