وێركشۆپێك سه‌باره‌ت به کاری خۆبەخشی و بەیاساییکردنی ئه‌نجام درا
![](/media/13565/kurdistan_parliament_workshop.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133129164490000000)
لەچوارچێوەی پڕۆژه‌ی بەهێزکردنی دیموکراسی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/١٤، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان و ڕێکخراوی فریاکه‌وتنی میللی (PAO)، بە پشتگیریی ڕێکخراوی ویللتیی نەرویجی، وێرکشۆپێکی بۆ گفتوگۆکردنی (کاری خۆبەخشی لە هەرێمی کوردستان و بەیاساییکردنی) ڕێکخست.
لە وێركشۆپهكهدا، ڕەوشی کاری خۆبەخشی گفتوگۆى له‌باره‌وه کرا، هه‌روه‌ها چەند یاسا و شێوازێکی ڕێکخستنی خۆبەخشی لە وڵاتانی جیهان و دەوروبەرمان و نووسینەوە و ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ ئەم مەبەستە گه‌نگه‌شه‌یان له‌باره‌وه كرا.