خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای كار كرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/٣٠، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (١٥)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه. پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشووی به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێنده‌وه.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه له دوو خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م تایبه‌تبوو به بەردەوامبوون لەسەر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵی دووه‌میش سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (سۆز عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د)، له شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه (شایان كاكەصاڵح محه‌مه‌د)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (چل و حەفتەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو، و ماددەی (٢٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌ر له خستنه‌ڕووی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كار، پێشنیازی ئاڵ‌وگۆڕكردن له ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرا.
به‌مجۆره و به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار و حوكمی مادده‌ی (٤٧)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان، ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو و ماددەی (٢٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆ، به‌ڕێز (سۆز عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د)، له شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه (شایان كاكەصاڵح محه‌مه‌د)، سوێندی یاسایی خواردوو وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كاربوو.
به‌پێی خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ى كاریش، كه به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر خوێندنەوەی دووەمى پڕۆژه‌یاسای كار له هه‌رێمى كوردستان، كه هه‌ریه‌ك له كوێستان محه‌مه‌د، وزیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و د. ڤالا فه‌رید، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ و لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه، ئه‌و مادده و بڕگانه‌ی پڕۆژه‌یاساكه كه مابوون یه‌ك به‌یه‌ك خوێندرانه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌سه‌ر مادده و بڕگه‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری پڕۆژه‌یاساكه ده‌خرانه‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به به‌شێك له سه‌رنج و تێبینییه‌كانی په‌رله‌مانتارانیش له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌كی یاساكه، كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕوونكرده‌وه‌ی پێویستی پێشكه‌ش كردن.
هه‌روه‌ها كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم سوپاسی په‌رله‌مانی كوردستان و لێژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و د.ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مانى كرد بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مى پڕۆژه‌یاساكه.
دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره یاساییه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، كه سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی كۆتایی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد، هه‌ردوو لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لێژنه‌ی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌رله‌مانی ڕاسپارد كار له‌سه‌ر پێشنیاز و تێبیینییه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر مادده و بڕگه‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پڕۆژه‌یاساكه بكه‌ن و له ڕاپۆرتی خۆیاندا جێگه‌ی بكه‌نه‌وه، تاوه‌كو له دانیشتنی ده‌نگدان و خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره په‌یڕه‌وییه‌كانی و ده‌نگدانى له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها سوپاسی ئاماده‌بوونی هه‌ردوو وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و لێژنه‌كانی تایبته‌مه‌نده‌كانی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران كرد بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه و به‌مشێوه‌یه كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.