له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا
- خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرا
- خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ (٧٥) مادده‌ی تر له پڕۆژه‌یاسای په‌روه‌رده و فێركارى كرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/٥، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٩)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه. پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشووی به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێنده‌وه.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن لێژنه‌ى كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، به‌پێی بڕگه‌ی (پێنجه‌م) له مادده‌ى (٧٨) و مادده‌كانى (٧٩، ٨٠) له په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و لەلایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لێژنه‌ى كاروبارى یاسایى و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرا و به‌پێی مادده‌ى (٩٢) له په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه، به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سیفه‌تی به‌په‌له‌ی پێدرا.
پێشنیازه‌یاساكه له سێ مادده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه و له‌لایه‌ن ژماره‌ى یاسایی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
به‌پێی خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ش، كه به‌ئاماده‌بوونی ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده، د.سه‌یوان عه‌لی، بریكارى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی په‌روه‌رده و لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ مادده‌كانى (٨١، ٨٢، ٨٣، ٨٤، ٨٥، ٨٦، ٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٠، ٩١، ٩٢، ٩٣، ٩٤، ٩٥، ٩٦، ٩٧، ٩٨، ٩٩) له پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری كرا، كه تایبه‌ت بوون به (ماف و ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ران، به‌شه‌وانه‌كان له دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یى و فێركارییه حكوومییه‌كان، لێژنه‌كانی ناو قوتابخانه و خوێندنگه و په‌یمانگه په‌روه‌رده‌ییه حكوومییه‌كان، پلانی فێركارى و پرۆگرامه‌كانی خوێندن، تاقیكردنه‌وه‌كان و نمره‌كانی ده‌رچوون و كارته‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن و نمره و بڕوانامه‌كان، ئامانج و بنه‌ماكان و كاته‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كان، تاقیكردنه‌وه‌كانى تر، نمره‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان و بنه‌ماى هه‌ژماركردنیان).
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش سه‌رنج و تێبینیی خۆیان له‌سه‌ر كۆی ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیازیشیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان خسته به‌رده‌م لێژنه‌ی هاوبه‌ش بۆئه‌وه‌ى ڕاپۆرتی ده‌نگدانى له‌سه‌ر ئاماده بكرێت به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ى كه خرانه‌ڕوو.
له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده و لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه، ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان خرایه ڕوو.
به‌مجۆره د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی كۆتایی دانیشتنه‌كه‌ی به‌یانیی ده‌كرد، كۆتایی به‌به‌شی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه هێنا و ڕایگه‌یاند: "سه‌عات ٢ی پاشنیوه‌ڕۆ درێژه به‌دانشتنه‌كه‌مان ئه‌ده‌ین".
سه‌عات (٢)ى پاشنیوه‌ڕۆ به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌ستیپێكرد و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ مادده‌كانی (١٠٠، ١٠١، ١٠٢، ١٠٣، ١٠٤، ١٠٥، ١٠٦، ١٠٧، ١٠٨، ١٠٩، ١١٠، ١١١، ١١٢، ١١٣، ١١٤، ١١٥، ١١٦، ١١٧، ١١٨، ١١٩، ١٢٠، ١٢١، ١٢٢، ١٢٣، ١٢٤، ١٢٥، ١٢٦، ١٢٧، ١٢٨، ١٢٩، ١٣٠، ١٣١، ١٣٢، ١٣٣، ١٣٤، ١٣٥، ١٣٦، ١٣٧، ١٣٨، ١٣٩،١٤٠، ١٤١، ١٤٣،١٤٢، ١٤٤، ١٤٥، ١٤٦، ١٤٧، ١٤٨، ١٤٩، ١٥٠، ١٥١، ١٥٢، ١٥٣، ١٥٤)ى پڕۆژه‌یاساكه كرا، كه تایبه‌ت بوون به (دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی دزه به پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن یاخود به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا ده‌یدركێنن یان باسیان ده‌كه‌ن یان سه‌ودای پێوه ده‌كه‌ن، پشتڕاستكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌رچوون، سیسته‌می دڵنیایی جۆرى و سه‌رپه‌رشتیكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌رپرسیاریه‌تیی دڵنیایی جۆرى له وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می دڵنیایی جۆرى له دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و فێركارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سیسته‌می دڵنیایی جۆرى له دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و فێركارییه‌كان، ڕێبه‌رى دڵنیایی جۆرى، هه‌گبه‌ی مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌ر، هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه‌ی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و فێركارییه حكوومییه‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان، پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌رهاوێَشته‌كانی، دڵنیایی جۆرى له‌كاتی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌یه‌ك، ئامانجى سه‌رپه‌رشتیكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن، ئه‌ركه‌كانی سه‌رپه‌رشتیكردن، ئه‌ركه‌كانی سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یی، ڕێكارى ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانى سه‌رپه‌رشتیار له‌كاتی سه‌ردانی دامه‌زراوه‌كاندا، دامه‌زراندنی سه‌رپه‌شتیاری په‌روه‌رده‌یی، ئامانج و جۆره‌كان و دامه‌زراندن له دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كان، جۆره‌كانی دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كان، دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ى ناحكوومی، مه‌رجه‌كانى به‌خشینی مۆڵه‌تی دامه‌زراوه‌ى ناحكوومی، پێداویستییه‌كان له‌كاتی پێشكه‌شكردنی داواكاریی مۆڵه‌تدا، پێشكه‌شكردنی داواكاریی مۆڵه‌ت و ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ پێدانی، پێدانی مۆڵه‌ت و ده‌رئه‌نجامه‌كانى، نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌ت، ده‌ستبه‌رداربوون له خاوه‌نداریه‌تیی مۆڵه‌ت و گواستنه‌وه، باره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌ت، ڕێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تی دامه‌زراوه‌ى ناحكوومی، حووكمه هاوبه‌شه‌كان، پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و سیسته‌می وه‌رگرتن و تاقیكردنه‌وه‌كان و بڕوانامه‌كان له دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كان (پڕۆگرام و كتێبه‌كان و بابه‌ته‌كانى خوێندن و زمانی خوێندن)، تاقیكردنه‌وه و نمره‌كان و بڕوانامه‌كان له دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كاندا، حوكمه هاوبه‌شه‌كان له دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كاندا، پێكهاته كارگێڕییه‌كان له دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كاندا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران، مافه‌كانی فه‌رمانبه‌رانى دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كان، به‌كارخستن و مه‌رجه‌كانی له دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كان، گرێبه‌ستی دامه‌زراندن، ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ر له دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كاندا، ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی دامه‌زراوه‌ى ناحكوومی، پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ئه‌ركه‌كانی، لێژنه‌كانى قوتابخانه و په‌یمانگه په‌روه‌رده‌یی و فێركردنه ناحكوومییه‌كان، كرێی ساڵانه‌ی خوێندن له دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كان، باجه‌كان، سیسته‌می دڵنیایی جۆری و سه‌رپه‌رشتیكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن له دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كاندا، حووكمه گشتییه‌كان).
له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان خرانەڕوو به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پڕۆژەیاساكه، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لێژنه‌ى هاوبه‌شه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانى له‌سه‌ر ئاماده بكرێت بەڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه.
له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده و لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان خرایەڕوو.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.