Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی به‌جیا پێشوازیی له‌ جێگری كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا و كونسوڵی گشتیی شانشینی ئه‌رده‌ن كرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١٠/٢٠، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌جیا پێشوازیی له‌ جه‌یمی هامڵ، جێگری كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا و فوئاد خازر ئه‌لمه‌جالی، كونسوڵی گشتیی شانشینی ئه‌رده‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا، دۆخی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ و دواین پێشهاته‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و ده‌ستوور كرایه‌وه‌.
پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و شانشینی ئه‌رده‌ن له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی هه‌ردوو دیداره‌كه‌ بوون.