د. هێمن هه‌ورامی هۆڵی پڕۆفیسۆر و نووسەری گەورەی کورد د. شێركۆ بابان-ى له كۆلێژی ئه‌ندازیارى كرده‌وه
به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/١٣، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی پ.ی.د. كامه‌ران یونس محه‌مه‌ده‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و ڕاگرى كۆلێژی ئه‌ندازایاری و خانەوادەی خوالێخۆشبێ د.شێرکۆ بابان و مامۆستایان و قوتابییانی كۆلێژه‌كه، له مه‌ڕاسیمێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر و نووسەر و زمانزانی گەورەی کورد د. شێرکۆ بابان، له كۆلێژی ئه‌ندازیاریى زانكۆی سه‌ڵاحە‌دین، هۆڵێكی تایبه‌تی به‌ناوى ناوبراو كرده‌وه، كه تێیدا گفتوگۆی تێزە ئەکادیمییەکان ئەنجام دەدرێت و هه‌روه‌ها په‌رتووكه چاپكراوه‌كانی ناوبراویش كه ژماره‌یان ٥٤ په‌رتووك بوو هه‌ر ئه‌مڕۆ له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه پێشكه‌ش به کتێبخانەی هۆڵه‌كه كرا و خرایە خزمەت قوتابییانی زانکۆكه‌وە.