Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١٠/٢٦، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا كرد.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ دۆخی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و دواین پێشهاته‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكوومه‌تی عێراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و ده‌ستوور كرایه‌وه‌.
هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیی نێوان دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌وه‌رێَكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوون.