د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/١١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتیی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دۆخی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكوومه‌تی عێراق و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانى كوردستان و پرسی ئازادییه گشتییه‌كان و ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، وێرای پیرۆزباییكردن له ئێرڤن هیكس، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی نوێى ولاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست له‌ماوه‌ی كاركردنی له هه‌رێمی كوردستان ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت. هاوكات پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كار و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌ركی له پێشینه‌ی له ئاینده‌دا خسته‌ڕوو كه بریتی ده‌بێت له ئاماده‌كاری و زه‌مینه‌سازیكردن بۆ هه‌ڵبژاردن و نووسینه‌وه‌ى ڕه‌شنووسی ده‌ستوور و ئه‌و پڕۆژه و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی كه بۆ خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان گرنگترن.
لای خۆیه‌وه، ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "كار ده‌كه‌ین بۆ زیاتر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی بارزگانی و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا".
له كۆتایى دیداره‌كه‌شدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستن و پته‌وتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگییانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرده‌وه.