Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ئه‌رمینیا كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١٠/٢٥، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ڕوسته‌م باكۆیان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ئه‌رمینیا و جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی مرۆڤ و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و ئارشاك مانۆكۆیان، كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئه‌رمینیا كرد.
له‌ دیدارێكى نێوانیاندا، باسی په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌رمینیا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ئه‌رمینیا كرا.
د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "هه‌ردوو گه‌لی كورد و ئه‌رمه‌ن چه‌ندین ڕایه‌ڵه‌ی كلتوورى و فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیشدا پێكهاته‌ى ئه‌رمه‌ن كورسیی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌نێوانیشاندا پێكهاته‌ى ئه‌رمه‌ن".
لای خۆیه‌وه‌، ڕوسته‌م باكۆیان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ئه‌رمینیا، وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ پێشوازی لێكردنیان، هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورى و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رمینیا گه‌شه‌كردنی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ، هاوكات ده‌ستپێشخه‌ریی خوێندنی زانكۆیی بۆ خوێندكارانی هه‌ردوولا له‌ زانكۆكانی ئه‌رمینیا و هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.