د. ڕێواز فائق پێشوازیی له شاندێكی باڵای لێژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/٢٦، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی باڵای لێژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، به سه‌رۆكایه‌تیی خاتوو سارا نانی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی پارته جیاوازه‌كانی ئه‌ڵمانیا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانى په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، به‌بایه‌خه‌وه باسی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاوه بڕیاری لێدرا.
د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "سوپاسی گه‌ل و وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین بۆ هاوكارییه ته‌كنیكی و لۆجستییه‌كانیان له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعشدا، گه‌لی ئێمه به ئه‌مه‌ك و وه‌فاداره به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆستانه‌ی كه له دۆخه ناخۆشه‌كاندا له‌گه‌ڵماندا بوون، ئێمه به‌نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و گه‌له سوپاستان ده‌كه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته سه‌ر ڕۆڵی گرنگی ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له ڕووی مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بوارى ته‌ندروستی و دروستكردنی ده‌زگای چاككردنه‌وه‌ی چه‌ك و ئۆتۆمبێل.
سه‌باره‌ت به دۆخی ژینگه و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بۆ سه‌ر ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا به گشتیی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌و یاسا گرنگانه كرد كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ده‌رچوون، یان هه‌مواركراونه‌ته‌وه له‌پێناو پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پاكڕاگرتنی ژینگه و كه‌ش و هه‌وا.
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پێزانینیان بۆ ڕۆڵی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعشدا، سه‌رسامیی خۆیشیان نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌دی ده‌كرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرده‌وه له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كاندا، به تایبه‌ت په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگیی په‌رله‌مانی.