به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان لەنێوان ئەنجوومەنی شورا و لێژنه‌ی كاروباری یاسایی بەڕێوەچوو
بەمەبەستی تاووتوێکردنی هەمواری یاسای ئەنجوومەنی شورا، پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە ٢٠٢٢/١٠/٢٥، بەسەرپەرشتیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئامادەبوونی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ی کاروباری یاسایی و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ نوێنه‌رانی ئەنجوومەنی شورا لە تەلاری پەرلەمان بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پاڵپشتیی پەرلەمانی بۆ هەموارکردنی یاسای ئەنجوومەنی شورا خستەڕوو، بەشێوەیەک کە لەگەڵ واقیعی ئێستادا بگونجێت.
پاشان ڕاپۆرتی لێژنەی یاسایی کە تایبەت بوو بە هەموارکردنی یاسای ئەنجوومەنی شورا، ماددە و بڕگەکانى بە وردی گفتوگۆی لەبارەوە کرا و ئامادەبووان بیروبۆچوون و تێڕوانینه‌كانی خۆیان له‌باره‌یانه‌وه به ڕوونی خسته‌ڕوو، هەروەها سەرجەم تێبینی و سەرنجەکان بەهەند وەرگیران بۆ دەوڵەمەندکردنی زیاترى هه‌موارى یاساکە، بۆئەوەی لە داهاتوودا ڕاپۆرتى لێژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئامادە بکرێت و دواتر ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بکرێت تا بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت.