Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی کرد لە سه‌رۆكی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ۲۰۲۲/۱۰/۲۷ د.ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان, پێشوازیی له‌ خاتوو سیلڤیا جاكۆلین سه‌رۆكی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی ، هه‌ڵاڵه‌ ڕافع به‌رپرسی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌كانی ژنان- سه‌نته‌ری نینا كرد.
له‌ دیدارێكی نێوانیاندا گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی ڕه‌وشی ژنان، ماف و ئازادییه‌ گشتییه‌كانەوە كرا، د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و یاسا به‌ركارانه‌ پێشكه‌ش كرد كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌رچوون له‌ پێناو پاراستنی مافه‌كانی ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستان، دواتر شاندی میوان ورده‌كاری ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی (هاوكاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌هێزكردنی دیموكراسی و یه‌كسانی) كه‌ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌كانی ژنان- سه‌نته‌ری نینا IKKR له‌ سوید و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوی دیكه‌ی سویدی هاوشێوه‌، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی فریاكه‌تنی میللی PAO له‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێت.