لێژنەی وزه و سامانە سرووشتییەكان تاووتووێى گرانیی نرخی نەوتی سپیی ماڵان دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٤، لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی عەلی حمەساڵح، سەرۆكی لێژنه و ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ژمارهیهك له ئهندامانی و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە كۆبوونەوەكەدا میكانیزمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان و گرانیی نرخەكەی تاووتویچ كرا و دوای ڕاگۆڕینەوە لێژنە بڕیاری دا نووسراوی فەرمی ئاراستەی ئهنجوومهنی باڵای نهوت و گاز بكات بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئهو پرسه.
لە تەوەرێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر سیستەمی پریپەیدی كارەبای نیشتمانی كرا و بۆ ئهو مهبهستهش لێژنە بڕیاری دا سەردانی مەیدانی بۆ وەزارەتی كارەبا بكات بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاشنابوون بەو سیستەمە.