لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری لێژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/١٢، لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان، به‌سه‌رپه‌رشتیی به‌هجه‌ت عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سەرەتای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشتانەی ئاراسته‌ی لێژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه و ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر نووسراوه‌كان خسته‌ڕوو و ئه‌وانه‌ی پێویستییان به وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنیان.
دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر شوێنی جوگرافیی پڕۆژەی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، کە بڕیارە بۆ کرێچی و کەسانی کەمدەرامەت دروست بکرێن، له‌وباره‌یه‌وه جێگری سەرۆکی لێژنەكه ئاماژەی بەوە کرد کە بەدواداچوونیان کردووە و لایەنی پەیوەندیدار پێیان ڕاگەیاندوون کە پڕۆژەکان لە شوێنی گونجاو دروست دەکرێن و نزیک دەبن لە سەنتەری شارەکان.
تەوەری کۆتایی کۆبوونەوەکەش تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی پڕۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كانی ڕێگه‌وبان و بۆ ئه‌مه‌ش جەخت لەوە کرایەوە کە بەدواداچوونی زیاتر بکرێت و داوای ڕوونکردنەوە لەلایەنی پەیوەندیدار بکرێت.