لێژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى بەدواداچوون بۆ هەندێ پرسی تایبەت بە کاری لێژنەكهیان دەکات
بەمەبەستی گفتوگۆکردن و بەدواداچوونی پێویست بۆ هەندێ پرسی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، ئهمڕۆ دووشەممه ٢٠٢٢/١٠/١٠، لێژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى، بهسهرپهرشتیی زیاد جهبار، سهرۆكى لێژنه و ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئهندامان و ڕاوێژکارانی لێژنهكه، کۆبووەوه.
لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا، ئەو نووسراو و سكاڵایانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون، خوێندنەوەیان بۆ كرا و دوای گفتوگۆكردن و ڕاگۆڕینەوهی ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هەبوو، وەڵام درانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار كران بۆ كاری پێویست.
ههر له كۆبوونهوهكهدا، پرسی بڕەپارەی ماوەی گەنمی جووتیاران کە لە بانکەکانی هەرێم خەرج نەکراوە تاووتوێ کرا و بۆ بەدواداچوونى ئەو پرسە لێژنە بڕیاری دا لێژنەیەک پێکبهێنێت تا سەردانی وەزارەتی دارایی و کاروباری ئابووری بکات.
سەبارەت بەو ڕاپۆرتە گشتگیرەى لهسهر ئهو یاداشتانەی کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە ئاراستەی لێژنەی دارایی و كاروبارى ئابوورى كرابوون، بڕیار درا نووسراوێکی جەختکردنەوە ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بەمەبەستی ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەت لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئهو ڕاپۆرتە گشتگیرەوه.