Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی دوو پێشنیازەیاسا تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی سەبارەت بە هەردوو پێشنیازه‌یاسای (به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق) و پێشنیازەیاسای (وەرزش لە ھەرێمی کوردستان-عێراق)، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١٠/٤، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه‌، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ماددە و بڕگەکانی هەردوو پێشنیازه‌یاساکە تاووتوێ كران، بەمەبەستی ئاڕاسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تاوەکو خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بكرێت.