لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی كۆبوونهوهى ئاسایی خۆى ئهنجام دا و لهگهڵ ژمارهیهك له ڕێكخراوهكانی كۆمهڵی مهدهنى-یش كۆبووهوه
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١٠/١٠، لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی ڕۆمیۆ هەكاری، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكى لێژنه و ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكه كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە ئەو نووسراو و سكاڵایانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون خوێندنەوەیان بۆ كرا، دوای گفتوگۆكردنیان ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە ههبوو، وەڵام درانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران بۆ كاری پێویست.
تەوەرێكی دیكهی كۆبوونهوەكە باسكردن بوو لە كۆمەڵێك كێشە و گرفتی كۆمەڵایەتی و ڕهوشی مافهكانی مرۆڤ لە هەرێمى كوردستان، ههروهها ڕەوش و بارودۆخی سزادراوان لەناو چاكسازییەكان و ئەو كێشە و گرفتانەی لەسەرجەم سێكتەرەكاندا بوونی هەیە و بووەتە بەربەست لەبەردەم بهروهپێشهوەچوونی كارەكان باسیان لێوه كرا، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنه بڕیارى دا كە لە نزیكەوە چاوی بە بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكان و سەرجەم بەڕێوەبەرانی چاكسازییەكان (گەوران و ژنان و نهوجهوانان) لە هەرێم بكهوێت بەئامانجی دۆزینەوەی ڕێگهچارەى گونجاو بۆ سەرجەم ئهو كێشە و گرفتانه و سەرخستنی پرۆسەی چاكسازیكردن لە چاكسازییەكانی هەرێمدا.
جگه له كۆبوونهوهى خۆیان، هەر هەمان ڕۆژ لێژنەكە چاوی بە ژمارەیەك له ڕێكخراوهكانی كۆمەڵی مەدەنی و نوێنەری دەستەی سەربەخۆی مافهكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان كەوت، كه لەچوارچێوەی پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە جێبەجێكردنی پلانی هەرێمی بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانهوه، سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كردبوو، بەمەبەستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی ماددە و بڕگەكانی تایبەت بە یاسای خۆپێشاندان لە هەرێمی كوردستاندا، پاش پێشكەشكردنی ڕا و سەرنج و ڕاسپاردەكانیان بە ئەندامانی لێژنەكە، داوایان لە لێژنەكه كرد پشگیرییان بكەن بۆ هەمواری یاساكە، ئهویش دوای وەرگرتنی ڕا و تێبینیی لێژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان و ڕێكارەكانی هەموارەكە.