لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پێشوازی له نوێنه‌رى حكوومه‌تی هه‌رێم له وڵاتی سوید ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/١٦، لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیی ڕۆمیۆ هه‌كارى، سه‌رۆكى لێژنه و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه پێشوازیی له شۆڕش قادر، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ولاتى سوید كرد.
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی سوید و چۆنیه‌تیی دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان و لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له په‌رله‌مانى سوید له ڕێگه‌ى نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له ئهزوموون و شاره‌زایی و تواناكان و هاوكاریى حكوومه‌تى سوید بۆ داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێم، تایبه‌ت به كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كرا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، دواى گفتوگۆكردن و ڕاگۆڕینه‌وه هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان لێژنهكهى په‌رله‌مان و نوێنه‌رى حكوومه‌ت له وڵاتی سوید به‌هێز بكریـَت بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن و كارى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌یوندییان به كارى لێژنه‌كه‌وه هه‌یه له ڕووى مافى مرۆڤ و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.