Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاپۆرتى كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى كار ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زیاترى پڕۆژه‌یاساى كار، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١٠/٢٥، لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیى ڕۆمیۆ هه‌كارى، سه‌رۆكى ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیارده‌ر و ته‌واوى ئه‌ندامان و ڕاوێژكاران، لێژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتى كۆتایی لێژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاساى كار له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ئه‌ندامان و ڕاوێژكاران كرا و سه‌رهنج و تێبینییه‌كان تاووتوێ كران.
هه‌ر ئه‌مڕۆ لێژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌شێك له‌ ستافى چاكسازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى گوێگرتن له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانى چاكسازییه‌كان تاوه‌كو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان دابنێن.