لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان پێشوازیی له ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرد
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان، پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/١٧، لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی و ڕاوێژكارى لێژنەكه، پێشوازیی له سه‌رۆك و ستافی ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، باس له یاسای ڕێكخستنی خۆپێشاندان له هه‌رێمی كوردستان كرا و شاندی میوان ئاماژەیان بەوە کرد كه ئه‌وان خه‌ریكن کار لەسەر ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسێك بۆ هه‌مواری یاسای ژماره ١١ی ساڵی ٢٠١٠، یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی مافی مرۆڤ کۆبوونەوەتەوە، ئەمڕۆش لەگەڵ چه‌ند لێژنەیه‌كی پەیوەندیدار لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونه‌ته‌وە، لەوانەش لێژنه‌ی ڕ‌ۆشنبیرى و لێژنەی ناوخۆ.
هه‌ر له کۆبوونەوەکەدا، شاندی ڕێکخراوەکان سه‌رنج و تێبینیی خۆیان له‌سه‌ر به‌شێك لە مادده و بڕگەکانی ناو یاساكه خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌و یاساییه پێویستیی به هه‌موار كردنه‌وه هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان پشتیوانیی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانیان و داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه پرسی خۆپیشاندان و داواكردنى ڕێكخستنی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، یه‌كێكه له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی هاووڵاتییان و پێویسته ئه‌م مافه‌یان پێبدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوایان له شاندی میوان كرد كه ڕاوێژكاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام بده‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌مواركردنی یاساكه به‌بێ كه‌م و كورتی بچێته پێشه‌وه.