كۆبوونهوهیهكی گرنك سهبارهت به پرسی بهجینۆسایدناساندنی ئهو ڕووداوانهی بهسهر گهلی كوردستاندا هاتوون بەڕێوەچوو
بەمەبەستی گرنگیدان بەپرسی به جینۆسایدناساندنی ئهو ڕووداوانهی كه بهسهر گەلی كوردستاندا هاتوون و كاركردن بۆی لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١٠/١٧، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەیەك لەنێوان لێژنەكە و هەریەك لە فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، عەبدوڵا مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، د. ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، بەڕێوەچوو.
لەو كۆبوونەوەیەدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكە و ڕاوێژكاری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی جینۆساید بهشداربوون تێیدا، سەرەتا وەزیرانی داد و كاروبارى شەهیدان و ڕاوێژكاری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومهتی هەرێم، سەرجەمی ئەو كار و چالاكییانەی سەبارەت بەپرسی جینۆسایدناساندنی ئەو ڕووداوانەی بەسەر گەلی كوردستاندا هێندراون، بۆ لێژنەكەی پەرلەمان خستەڕوو.
پاشان گفتوگۆیەكی چڕ لەنێوان لێژنەكە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەشداربووى كۆبوونەوەكە كرا سەبارەت بە چۆنیەتیی بەجینۆسایدناساندنى ئهو ڕووداوانه لە ڕێگەی دادگاكانی عێراق و دادگا نێودەوڵەتییەكانهوه، ههروهها گفتوگۆ لەسەر بڕیارەكانی دادگای عێراق كرا كە چۆن سوودی لێوەربگیرێت.
لە تەوەرێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتەكان كرا سهبارهت به گرنگیی دەركردنی یاسایهك بۆ پرسی جینۆساید و چۆن قەرەبووی گەلی كوردستان بكرێتەوە و هەنگاوەكان چیبن.
بەشێوەیەكی گشتی ئامانجی كۆبوونەوەكە بۆ خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینۆسایدكراوان بوو.