لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت بۆ خوێندنەوەی دووەمی دوو پڕِۆژەیاسا ئامادە دەکات
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی سەبارەت بە هەردوو پڕِۆژەیاسای (هەموارى پیادەكردنى یاساى بەڕێوه‌بردنى ئەوقافى عێراقى، ژماره ٦٤ى سالى ١٩٦٦، له هەریمى كوردستان-عێراق)و پڕِۆژەیاسای (هەموارى یەكەمى یاساى ئەنجوومەنى شورا له هەریمى كوردستان-عیراق)، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١٠/١٢، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ماددە و بڕگەکانی هەردوو پڕِۆژەیاساكه تاووتوێكران بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه له‌باره‌یانەوه و دواتر ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و خوێندنەوەی دووەمیان بۆ بكرێت.