لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەبۆنەی هاتنەوە جەژنی جەماێی پیرۆزبایی لەخوشک وبرایانی کوردی ئیزدی دەكات
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی جەژنی جەماێی، پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی خوشك وبرایانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان دەکەین، داواکارین له خودای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و كۆتایی ھاتن بە ھەموو کارەسات و نەھامەتیەک، لەم جەژنەدا جارێکی تر جەخت لەسەر پاراستن و پەرەپێدانی زیاتر بەکلتووری بەیەکەوەژیان و یەکتر قبوول کردن دەکەینەوە، تا هەمیشە کوردستان هەر بە مەڵبەندی خۆشەویستی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەکان بمێنێتەوە.
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢/١٠/٥