Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی شاره‌وانی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ و گرفته‌كانی ئاوی هه‌ردوو قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی ئاوى هه‌ردوو قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ٢٣و٢٤ی ٢٠٢٢/١٠، شاندێكی لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌سه‌رۆكایه‌تیی لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، شیرین یونس، ڕزگار محه‌مه‌د، ئه‌ندامانى لێژنه‌كه‌، سه‌ردانی هه‌ردوو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵی كرد.
شاندی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا، له‌گه‌ڵ قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ردوو قه‌زاكه‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر كێشه‌كانیان گفتوگۆیان كرد و سه‌رجه‌م كێشه‌كانیش یاداشت كران و بڕیاره‌ به‌ ڕاپۆرتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆئه‌وه‌ی بنێردرێت بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنیان.