تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای كار له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامه
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای كار وه‌رگرتنی سه‌رنج وتێڕوانینی ئاژانسەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت له‌باره‌یه‌وه، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٥، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان... لێژنەكانی كاروباری یاسایی و كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتیی ئەوروپا و یونسێف و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و ڕێكخراوی هەلی كاری نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا، كه بەسه‌رپه‌رشتیی هەریەك لە بژار كۆچەر، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاوبارى یاسایی و ڕۆمیۆ هەكاری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاماده‌بوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی هه‌ردوو لێژنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، دواین تاووتوێی پڕۆژەیاسای كار كرا، پاشان نوێنەرانی یەكێتیی ئەوروپا و یونسێف خۆشحاڵیی خۆیان نیشاندا لە كاری بەیەكەوەیی كە لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ لێژنەكانی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردوویانە.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، هەمووان جه‌ختیان لەسه‌ر هەماهەنگیی زیاتر و كاری پێكەوەیی كرده‌وه.