له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا
خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ ٢٠ مادده‌ی تر له پڕۆژه‌یاسای په‌روه‌رده و فێركارى كرا
ده‌رئه‌نجامی به‌دواداچوونى لێژنه‌ی ئه‌وقاف بۆ ڕێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی ئه‌وفاف خرایه‌ڕوو
له درێژه‌ی دانیشتنه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای په‌روه‌رده و فێركارى، ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١٠/٤، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٨)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه. پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشووی به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێنده‌وه.
به‌ر له‌ده‌ستكردن به به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی كرد كه ده‌رئه‌نجامی به‌دواداچوونى لێژنه‌كه‌یان بۆ ڕێنماییەكی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەبارەت بە سەنتەر و بنکەکانی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، كه له دانیشتێكی پێشووترى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه لێژنه‌كه ڕاسپێردرابوو كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكات، بخاته ڕوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی ڕایگه‌یاند: "پاش ئه‌وه‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له ٢٠٢٢/٧/١٨ ده‌رچووبوو به ژماره ٢٧٣٩، سەبارەت بە سەنتەر و بنکەکانی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز له هه‌رێمی كوردستان، دیاربوو كه دوای ئه‌وه‌ى ئه‌و نووسراوه بڵاوبوویه‌وه جۆرێك اه نیگه‌رانیی دروستكرد، دواتر له هۆڵی په‌رله‌مان جه‌نابتان وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئێمه‌تان ڕاسپارد بۆئه‌وه‌ى به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی بهێنینه‌وه هۆڵی په‌رله‌مان و لێره‌وه ڕایبگه‌یه‌نین بۆ ڕای گشتى".
ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه كه به‌ڕێزت ڕاتسپاردین، بابه‌ته‌كه‌مان فه‌رامۆش نه‌كرد به‌ڵكو یه‌كسه‌ر چووین به‌ده‌مییه‌وه و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه كه ٢٧ی ٩ بوو له دانیشتنی ئاسایی ژماره (٤)ى په‌رله‌مان بوو ڕۆژی شه‌ممه، هه‌ر له ٢٧ی ٩، دانیشتنی خۆمان كرد وه‌كو لێژنه‌ی ئه‌وقاف، لێژنه‌یه‌كی لاوه‌كیمان به‌پێی په‌یڕه‌و پێكهێنا، بۆ ٢٨ی ٩، واته بۆ سبه‌ینێ یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان وه‌زیرى ئه‌وقاف و شاندی یاوه‌رى له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كۆبووینه‌وه، پاش زیاتر له دوو سه‌عات كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكردن سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار گه‌یشتینه ده‌رئه‌نجامێكی زۆرباش، گه‌یشتینه ده‌رئه‌نجامێك كه هه‌موولایه‌كمان پێی ڕازین و هه‌مووریه‌كمانی دڵخۆش كرد".
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه: "ئه‌و سه‌نته‌رانه و ئه‌و ڕێكخراوانه له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌رنین، ئه‌وانه‌یان كه مۆڵه‌تى فه‌رمییان هه‌یه، له ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان بۆ كارى خۆیان ئه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و له‌سه‌ر ئیش و كارى خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و فه‌رمی به‌رده‌وام ئه‌بن له‌سه‌ر كارى خۆیان، ئه‌وانه‌شیان كه كارده‌كه‌ن له‌م بواره‌دا به‌ڵام مۆڵه‌تی فه‌رمییان نییه، ئه‌وا بۆ له‌مه‌ودوا ڕێنماییه‌كی تازه ده‌رئه‌چێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه، ڕێنماییه‌كه‌ش خۆی ده‌بینێته‌وه له هاوكاریكردن و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌نێوانیاندا بۆئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌سه‌ر ئیش و كاره‌كانی خۆیان به‌رده‌وام بن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ماوه و چاره‌سه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشی كرد بۆ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ئه‌و بابه‌ته.
به‌پێی تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، كه به‌ئاماده‌بوونی ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده، د. سه‌یوان عه‌لی، بریكارى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی په‌روه‌رده و لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ مادده‌كانی (شه‌ست و یه‌ك، شه‌ست و دوو، شه‌ست و سێ، شه‌ست و چوار، شه‌ست و پێنج)، له پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان كرا، كه تایبه‌ت بوون به (به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی دیكه له دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا، ئۆكه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌ركاكانی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زراندنی مامۆستا و ، ئه‌ركه‌كانی مامۆستا، ئه‌ركه‌كانی ڕێنماییكارى په‌روه‌رده‌یی). ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش سه‌رنج و تێبینیی خۆیان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان خسته‌ڕوو و چه‌ندین پێشنیازیشیان به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پڕۆژه‌یاساكه خسته به‌رده‌م لێژنه‌ی هاوبه‌ش، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانى له‌سه‌ر ئاماده بكرێت به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه.
له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده و لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه، ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان خرایه ڕوو.
به‌مجۆره د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی كۆتایی دانیشتنه‌كه‌ی به‌یانیی ده‌كرد، كۆتایی به‌به‌شی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه هێنا و ڕایگه‌یاند: "سه‌عات ٢ی پاشنیوه‌ڕۆ درێژه به‌دانشتنه‌كه‌مان ئه‌ده‌ین".
سه‌عات ٢ى پاشنیوه‌ڕۆ به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستیپێكرد و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ مادده‌كانی (شه‌ست و شه‌ش، شه‌ست و حه‌فت، شه‌ست و هه‌شت، شه‌ست و نۆ، حه‌فتا، حه‌فتا و یه‌ك، حه‌فتا و دوو، حه‌فتا و سێ، حه‌فتا و چوار، حه‌فتا و پێنج، حه‌فتا و شه‌ش، حه‌فتا و حه‌فت، حه‌فتا و هه‌شت، حه‌فتا و نۆ، هه‌شتا)ى پڕۆژه‌یاساكه كرا، كه تایبه‌ت بوون به (ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زراوه و ئه‌ركه‌كانی، مه‌رجه‌كانی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌ر و مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی مامۆستا و ڕێنماییكارى په‌روه‌رده‌یی، ڕێكاره‌كانی دامه‌زراندنی مامۆستا و ڕێنماییكارى په‌روه‌رده‌یی و فه‌رمانبه‌رانی دیكه، ڕێكاره‌كانی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر، كۆتاییپێهێنانی كارى به‌ڕێوه‌به‌ر، ماف و ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ران، به‌شه‌وانه‌كان و دابه‌شكردنیان له دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا، دابه‌شكردنی ژماره‌ی به‌شه‌وانه‌كان له دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا، لێژنه‌كانى قوتابخانه و خوێندنگه و په‌یمانگه حكوومییه‌كان).
ئه‌ندامانى په‌رله‌مانیش سه‌رنج و تێبینیی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان خسته‌ڕوو و چه‌ندین پێشنیازیشیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتر پڕۆژه‌یاساكه خسته به‌رده‌م لێژنه‌ی هاوبه‌ش.
له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده و لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه، ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان خرایه‌ڕوو.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا و ڕایگه‌یاند: "سبه‌ی درێژه به‌دانیشتنه‌كانمان ده‌ده‌ین".