Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی هاوخه‌میی په‌رله‌مانى كوردستانی گه‌یانده‌ شانشینی بەریتانیا

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسە و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ گه‌ل و حكوومه‌تى شانشینی بەریتانیا بۆ کۆچی دوایی ئەلیزابێتی دووەم شاژنی بەریتانیا، ئه‌مڕۆ یەکشەممە ۲۰۲۲/۹/۱۱، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتی شانشینی بەریتانیای له‌ هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن دەیڤید هانت، کۆنسوڵی گشتی شانشینەکە لە هەرێمی کوردستان پێشوازیى لێكرا.

د. هێمن هه‌ورامی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆى و په‌رله‌مانی كوردستانی گه‌یانده‌ كۆنسوڵ و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ بۆ خانەوادەی شاهانە وگه‌ل و حكوومه‌تى بەریتانیا، هاوکات یاداشتی ماته‌مینی له‌ ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریى كونسوڵخانه‌كه‌دا تۆمار كرد.