د. ڕێواز فائق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکوومییەکانى سلێمانى ئه‌نجام دا

ئه‌مڕۆ شه‌ممە ٢٠٢٢/٩/٣، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لە شاری سلێمانی، كۆبوونەوەیه‌كی تایبەتى لەگەڵ نوێنەرانی ڕێكخراوە ناحكوومییەكان ئه‌نجام دا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئاستەنگه‌كانی به‌رده‌م كاری ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان و چارەسەرییه‌کان.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕەوشی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه به‌رده‌م كاره‌كانیان تاووتوێ کرا بەئامانجی زیاتر لێکنزیکبوونەوە و دروستكردنی پردی پەیوەندی له‌نێوان پەرلەمانی کوردستان و ڕێکخراوە ناحکوومییەکاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌کەدا، كه تایبه‌ت بوو به پرسیار و وه‌ڵامی ئاماده‌بووان، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگەیاند: "هیچ کاتێک بۆ گفتوگۆکردن درەنگ نییە، من پێشووتر لەگەڵ زۆربەتان کۆبوومەتەوە لە پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆمان لەبارەی چەندین بابەت و یاساکانی پەیوەست بە کۆمەڵی مەدەنییەوە کردووە". گووتیشی: "جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە دەکەینەوە کە تایبەتە بە کاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ماف و ئازادییە گشتییەکان و دەست بەو ماف و جياوگانەوە دەگرین کە لە یاساکاندا هاتووە".
ڕاشیگه‌یاند: "دوای ڕاوێژ و قسەکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی له سلێمانی، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەولێر و دهۆک دەکەین بۆ کۆکردنەوەی زانیاری وەک ئەوەی لە ڕاپۆرتی لێژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنیدا هاتووە سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی گشتگیر لەبارەی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێکخراوە ناحکومییەکان و هەوڵ دەدەین بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەت کۆبوونەوەی لەبارەوە بکەین".