سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی لە هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان 'کەنەکە' کرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ٢٠٢٢/٩/١٤، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازیی لە زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان 'کەنەکە' و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا كه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوو، باس له دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به گشتی كرا و هەردوولا جەختیان لەسەر یەکڕیزی و هاوهەڵویستیی هێزە سیاسییەكانی كوردستان لە بەغدا كردەوە بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ماف و شایستە دەستوورییەكانی.