بەسەرپەرشتیی سەرۆکی پەرلەمان
ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکردن ئامادە کرا
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و نووسینی ڕاپۆرتی كۆتایی لێژنه‌كە سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی كوردستاندا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٢٠٢٢/٩/٥، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەئامادەبوونی عەبدولسەلام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لێژنه، جێگرى سه‌رۆكی لێژنه، بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له کۆبوونەوەکەدا، كه تایبەت بوو بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لێژنەکە، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکردن، پڕۆژەیاسایەکی گرنگە و سوپاس و ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی لێژنەکە دەکەم بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەیان".
هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک و جێگر و بڕیارده‌ر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، بەچڕی گفتوگۆیان لەبارەی ماددە و بڕگەکانی پڕۆژەیاساکە کرد و ڕاپۆرتی کۆتایی لێژنه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئامادە کرا، بەمەبەستی ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان و لێژنەی كاروبارى یاسایی بۆ کاری پێویست.