Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی شێخ عەدنان نه‌قشبه‌ندى

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیارى شارى هه‌ولێر (شێخ عەدنان محەمەد حسام الدین نەقشبەندی)، ئه‌ندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان، و وەزیری پێشوتری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی -مان بیست.
شێخ عەدنان نەقشبەندی یاساناس و کارگێڕی و کەسایەتییەکی دیاری ئاینیی و کۆمەڵایەتیی کوردستان بوو، لەبواری کاری پەرلەمانیشدا خزمەتێکی زۆری کردووەو یەکێک بووە لەپەرلەمانتارە دڵسۆزو چالاکەکانی خولی یه‌كه‌می پەرلەمانی کوردستان.
بەم بۆنە خەمناکەوه‌ پرسەو هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری دەکەین و لەخودای گەوره داواکارین كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بەخانه‌واده‌و کەسوکاری ببه‌خشێت.
"انا لله وانا الیه راجعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
۲۰۲۲/۹/۱۹