Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ كاری لێژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٩/٢٨، لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان، به‌سه‌رپه‌رشتیی به‌هجه‌ت عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لێژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌، ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ریان خسته‌ڕوو و ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌ و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنیان.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی پڕۆژه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كانی ڕێگه‌وبان، به‌تایبه‌ت پڕۆژه‌ی ڕێگای سلێمانی-كه‌لار، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كرا بۆ پێدانی به‌رچاووڕوونی ته‌واو و هۆكاره‌كانی ته‌واونه‌بوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌.