لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت ئاماده‌كارى بۆ دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشەممە، ٢٠٢٢/٩/٢٠، لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت، به‌سه‌رپه‌رشتیی لەنجە دزەیی، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
له ته‌وه‌رى یەکەمی كۆبوونه‌وەکەدا، گفتۆگۆ لەسەر ئامادەکاریی لێژنەكه كرا سەبارەت بە دانیشتنی سبه‌ی پەرلەمانى كوردستان و خوێندنەوەی دووەمى پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان، كه بڕگه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌یه.
له ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕێکارەکانی پاڵپشتی و هاوبەشیی لێژنەكه بۆ سمپۆزیۆمێک لەسەر مافی ئافرەت تاووتوێ كرا، کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەڵاحەدین پێشكه‌ش كرابوو .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی تر‌ى په‌یوه‌ست به كارى لێژنه‌كه تاووتوێ كران.