Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رنج و تێبینیی كرێكاران و خاوەنكاران له‌سه‌ر پڕۆژەیاساى كار وه‌رده‌گرێت

به‌مه‌به‌ستی وەرگرتنی سەرنج و تێبینییەكانیان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژەیاسای كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٩/١٩، لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی ڕۆمیۆ هەكاری، سەرۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی ژمارەیەك لە ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنەكە، لە هۆڵی لێژنە لە تەلاری پەرلەمان، لەگەڵ ژماره‌یه‌ك لە ڕێكخراوەكانی داكۆكیكردن لە مافی كرێكاران و مافی مرۆڤ كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی ورد لەبارەی پڕۆژەیاسای كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرا و ڕێكخراوەكان سەرنج و تێبینییه‌كانى خۆیان له‌باره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو و هه‌ردوولا جەختیان لەسه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كە پێویستە یاساكە لە بەرژەوەندیی كرێكاران و خاوەنكاران دەربچووێندرێت.
بڕیاریشە لە ئایندەیەكی نزیكدا لێژنەكە لەگەڵ سەندیكاكانی كرێكارانیش كۆببێتەوە، بەمەبەستی وەرگرتنى سەرنج و تێبینییەكانی ئەوانیش له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ بۆ دەوڵەمەندكردنی زیاترى.