Skip to the content
Menu

لێژنەی كشتوكاڵ داوای زیادكردنی باج لەسەر مریشكی بەستوو دەكات

وێنه‌: ئه‌رشیف

بۆ چارەسەركردنی چەند كێشە و گرفتێكی كێڵگە پەلەوەرییەكان و تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای ڕێكخستنەوەی عەلوەكان، دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٩/١٤، لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەسەرپه‌رشتیی عەبدولسه‌تار مەجید، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ژماره‌یه‌ك لە ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووه‌وە.
سەرەتای كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەسەر كێشە و گرفتەكانی كێڵگە پەلەوەرییەكان كرا، پاشان لێژنەكە نووسراوی ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كرد، بەمەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی بۆ نرخی مریشك لەنێوان بەرهەمی خۆماڵی و كۆمیانیا بیانییەكان و زیادكردنی باج لەسەر مریشكی بەستوو.
لە بەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ و تاووتوێی پڕۆژەیاسای ڕێكخستنەوەی عه‌لوەكان كرا و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوی فەرمی لێژنەكە بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرز كرایەوە.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، وەڵامی ئەو نووسراوانە درایەوە كە ئاراستەی لێژنەكە كرابوون.